روپاك ئه‌حمه‌د: وه‌زیری دارایی به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامی منی دایه‌وه
رووپاك ئه‌حمه‌د
په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، ئه‌مرۆ هه‌ینی 27-3-2020 ڕه‌خنه‌ی له‌وه‌زیری دارایی گرت، كه شه‌وی رابردوو له‌به‌رنامه‌یه‌كدا وتی"ئەوەی کە ئێوە دەیڵێن قسەی زل و بێ بنەمایە ئەویش ئەوەیە کە داوادەکەن موچە لەکاتی خۆیدا بدرێ".
رووپاك ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری سه‌ر به كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ره‌خنه‌ی له‌وه‌زیری دارایی گرتوو وتی" بەداخەوە ئەوە ئەدای قسەی وەزیرێکی حکومەتی هەرێم بێت کە قسەی ئێمەی پەڕلەمانتار کە نوێنەری خەڵکین و داوای مافە ڕەوایەکانی خەڵکمان کردووە بە قسەی زل ناوببات.".
ناوبراو داوایكرد" وەزیری دارایی داوای لێبوردن لە خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لەو پەڕلەمانتارانە بکات کە نوێنەری فعلی خەڵکن".
هه‌روه‌ها وتی " جەنابی وەزیر ئەمە قسەی زل نیە و دوپاتی دەکەمەوە کە پێویستە لە ماوەی سی(30) ڕۆژدا موچەی فەرمانبەران بنێریت، دەپرسم باشە ئەگەر حکومەتێک کە نەتوانێ مافێکی سەرەتایی خەڵک و فەرمانبەران دابین بکات هەبوونی ئەم حکومەتە سوودی چیە!؟
رووپاك ئه‌حمه‌د ڕایگه‌یاند كه وەزیری دارایی هەرێم لە زاری خۆیەوە نیازی حکومەتی ئاشکراکرد و وتی کە حکومەت بەنیازی بڕینی بەشێک لە موچەی فەرمانبەرانە و بەبیانوی ئەوەی کە خەرجیمان زۆر زیاترە لەداهات, وه لە بەرنامە تەلەفیزیۆنیەکەی دا ڕایگەیاند و وتی: کە ئەگەر بێت و ڤایرۆسی کۆرۆنا و هیچ ڤایرۆسێکیش بوونی نەبێت ئێمە ناتوانین سی (30) ڕۆژ جارێک موچەی فەرمانبەران دابین بکەین.
هه‌روه‌ها وتی"من وەکو خۆم چەندین جار ئەم نیازەی حکومەتم لە چەند بابەتێك خستۆتە ڕوو ، دوێنێ وەزیری دارایی لەبەرنامە تەلەفیزیۆنیەکەدا بە ڕاشکاوی ئاماژەی بەم نیازەی حکومەت کرد."
رووپاك ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها وتیشی "جەنابی وەزیر ده‌ترسم به‌هه‌ل تیگه‌ییشت بیت ئه‌وه ئیَمه‌مانان باسی ده‌كه‌ین مافێکی سەرەتایی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان كه بی ده‌لین موچە له بری ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه ئه‌نجامیانداوه و ئەوان دوای مافێکی زیادەیان لە حکومەت نەکردوە، دەبێ حکومەت لەهەموو حاڵ و بارێک دا بەهەر جۆرێک بێت پێویستە موچەی فەرمانبەران دابین بکات ، نەوەک لە هەر بارودۆخێکی نەخوازراو دا دەست بۆ بڕینی موچەی فەرمانبەران ببات".
AM:11:42:27/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 2560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت