قوباد تاڵەبانی: سەلامەتی و تەندروستی هاوڵاتیانی كوردستان خەمی یەكەمی ئێمه‌یه‌

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە..

وێستگه‌ نیوز ـ

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا هەرێمی كوردستان پاكە لە پەتای كۆرۆنا و ئەوەی هەیە هەوڵی پێشگرتن و بەرەنگاربوونەوەی ئەگەرە كە لەزۆربەی وڵاتانی جیهان پیادە دەكرێت، ده‌شڵێت: "سەلامەتی و تەندروستی ژیانی هاوڵاتیانی كوردستان خەمی یەكەمی حكومەتە و لەو پێناوەشدا هیچ درێغییەك ناكات".


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ی شوباتی 2020، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی كرد، لە كۆبوونەوەكە ئامادەكارییەكان و چۆنییەتییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بارودۆخەكە، لەگەڵ پێداویستییەكان و زەمینەی سەرخستنی رێوشوێنەكانی رووبەڕووبونەوەی مەترسی و ئەگەرەكان خرانە بەرباس.

هه‌روه‌ك هاتووه‌: قوباد تاڵەبانی، داوای لە لایەنی تەندروستی كرد هەوڵی زیاتر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنورەكان بدەن و ئامادەیی حكومەتی هەرێمی خستەڕوو بۆ هاوكاری و دابینكردنی پێداویستییەكان، هەروەها رایسپاردن بەردەوام بن لە پێدانی زانیاری و رێنمایی بە هاوڵاتیان لەبارەی چۆنییەتی خۆپاراستن لەرێگەی بەرێوەبەرایەتییەكانی تەندروستیییەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا ئەوەش خرایەڕوو، تا ئێستا هەرێمی كوردستان پاكە لە پەتای كۆرونا و ئەوەی هەیە هەوڵی پێشگرتن و بەرەنگاربوونەوەی ئەگەرە كە لەزۆربەی وڵاتانی جیهان پیادە دەكرێت، "قوباد تاڵەبانی جەختی كردەوە سەلامەتی و تەندروستی ژیانی هاوڵاتیانی كوردستان خەمی یەكەمی حكومەتە و لەو پێناوەشدا هیچ درێغییەك ناكات".

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌له‌ وڵاتی ئێران په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا نزیكه‌ی هه‌شت كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ به‌رگرتن له‌ هاتنی ئه‌و په‌تایه‌، هاتوچۆی گه‌شتیارانی له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ ئێران و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه‌ تا كاتێكی نادیار راگرت.

هــ. ر


PM:05:16:23/02/2020








ئه‌م بابه‌ته 3968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو