ڤیدیۆ.. پوتین لە یاری هۆکی-دا هاتریکی تۆمار کرد

‌ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا لە یارییەکی هۆکی-دا


وێستگە نیوز-
ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا لە یارییەکی هۆکی سەر سەهۆڵدا هاتریکی لە یاری لەگەڵ بیلاڕوسیەکەی تۆمار کرد.

ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا و ئەلیکسەندەر لۆکاشیکۆ، سەرۆکی بیلاڕوسیا لە کۆمەڵگەی گالاکتیکا لە هەرێمی سوتشی ڕوسیا لەسەر دەریای ڕەش یارییەکی هۆکی سەر سەهۆڵیان ئەنجامدا و پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان گەرم کردەوە.

تەلەفزیۆنی فەرمی ڕوسیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بەشێکی یارییەکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا پوتین هاتریک تۆمار دەکات و دیمیتری میدڤیدیڤ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕوسیاش ئامادەی بینینی یارییەکەیە.

هەردوو سەرۆک لە یەک تیمدا یاری دەکەن و پوتین شارەی کاپتنی تیپەکەی هەڵگرتووە، درێسی ژمارە ١١ ی وڵاتەکەی پۆشیوە، سەرۆکی بیلاڕوسیاش درێسی ژمارە ١ ی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی پۆشیوە.

یارییەکە بە سودی تیمی هەردوو سەرۆکەکە بە ئەنجامی ١٣ – ٤ کۆتایی دێت و پوتین سێ گۆڵ-هاتریک تۆمار دەکات.


ش . ر 





PM:10:30:08/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 7416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو