په‌رله‌مانتارێك: ره‌نگه پێویست به دانووستاندنی نوێ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لاوی ده‌ستكاری بودجه به تایبه‌تی بودجه‌ی هه‌رێم بكات، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا جارێكی دانوستان بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم جێگیر بكرێته‌وه.
شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2020 ی عیراق ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن حكومه‌ته نوێیه‌كه‌ی عه‌لاوییه‌وه ده‌ستكاری نه‌كرا پێویسته شاندێكی سیاسی هه‌رێم بێت له به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراقی لۆبی دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی بودجه به ئاسانی له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێت.
به وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه كورده‌ی لیژنه‌ی دارایی، ئه‌گه‌ر بودجه‌ی عیراق به تایبه‌تی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لاوییه‌وه ده‌ستكاری بكرێت، ئه‌وا پێویسته جارێكی دیكه هه‌رێم بۆ پشكی بودجه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بكاته‌وه.
له‌باره‌ی ده‌نگدانی كوتله‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به كابینه نوێیه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق، میرا وتی: به دڵنیاییه‌وه هه‌ندێك لایه‌ن ناڕازی ده‌بن، به‌ڵام ئێستا هه‌ندێك كوتله پشتیوانیان بۆ ده‌ربڕێوه و پێده‌چێت ئه‌گه‌ر عه‌لاوی بتوانێت كابینه‌كه‌ی پێكبهێنێت په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌دات".
له دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق به‌هۆی فشاری خۆپیشانده‌رانه‌وه، تائێستا سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ له عیراق ده‌ستبه‌كار نه‌بووه.
هــ. ر
PM:02:07:04/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت