ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: تا ئێستا شاندی هه‌رێم نه‌هاتووه‌ته به‌غدا
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای نه‌كردووه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی راده‌ستكردنی نه‌وت به حكومه‌تی عیراق و چه‌ند زانیارییه‌كی دیكه‌ش ئاشكرا ده‌كات.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له سه‌ردانی شاندی باڵای حكومه‌تی عیراق كه‌له وه‌زیرانی دارایی و نه‌وت و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی به‌غدا پێكهاتبوون بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌یان پێوترابوو كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه هه‌موو نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غدا بكات به‌مه‌رجێك به‌غدا سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كانی بۆ بداته‌وه كه بڕی 24 ملیار دۆلاره.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "شانده‌كه‌ی به‌غدا به به‌رپرسانی هه‌رێمیان وتووه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی باسی ده‌كه‌ن ورده‌كاریی ئه‌و قه‌رزه بهێنن بۆ به‌غدا با گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین و ورده‌كارییه‌كه‌ی بزانین، به‌ڵام تا ئێستا شانده‌كه‌ی هه‌رێم نه‌چووه‌ته به‌غدا".
به وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، پێویسته هه‌رێمی كوردستان چه‌ند هه‌نگاوێك بنێت، له‌وانه شه‌فافكردنی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت، راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م داهاته‌كانی هه‌رێم به حكومه‌تی عیراق و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداو وازهێنان له ئابووری سه‌ربه‌خۆ، چونكه ئێستا هه‌رێم هیچ فشارێكی له‌سه‌ر نیه و شه‌ڕی داعش كۆتایی هاتووه‌و قه‌یرانی دارایی‌ش تا راده‌یه‌كی باش تێپه‌ڕێندراوه.
به‌پێی بودجه‌ی 2019ی عیراق، ئه‌گه‌ر هه‌رێم بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات، به‌غدا پشكی ته‌واوی بودجه‌ی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر راده‌ستی نه‌كرد ئه‌وا به‌پێی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه هه‌رێم ره‌وانه‌ی ناكات له رێگه‌ی به‌غداوه له بودجه‌كه‌ی داده‌شكێندرێت.
له ئێستاشدا پرسی ره‌وانه‌كردنی 454 ملیار دیناری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له به‌غداوه قورس بووه‌و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی هۆشداری ده‌دات كه ده‌بێت تا كۆتایی مانگی ئه‌یلول هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وێت، ئه‌گه‌رنا ناتوانرێت بودجه‌ی هه‌رێم له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2020 جێگیر بكرێت.
AM:11:19:25/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت