سێ كۆڵبهر به تهقهی هێزه ئهمنییهكانی ئێران بریندار بوون
کۆڵبەری.. نان لە قورگی شێردا.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا سێ کۆڵبەر لە کوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە 26ی كانوونی دووهمی 2020، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی قەندیل لە شاری پیرانشار تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی ئەسعەد پیری، بە سەختی بریندار کراوە.
ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی ناوەندە پزیشكییهکانی ئورمیە کراوە.
لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، دوو کۆڵبەری خەڵکی سەڵماس و سەردەشت بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.
ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە سالار رەحمانی، تەمەن 23 ساڵ، هەروەها مەحیەدین عەزیزی، راگەیاندراوە.
هــ. ر
AM:08:43:27/01/2020
ئهم بابهته 1648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت