په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵ: به دوو مه‌رج ده‌نگ به یاسای چاكسازی ده‌ده‌ین
هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی
وێستگه نیوزـ
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی كانوونی دووه‌می 2020، په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگ به پڕۆژه یاسای چاكسازی ده‌دات و په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌وان به دوو مه‌رج ده‌نگ به پڕۆژه‌كه ده‌ده‌ن.
هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ئێمە وەك فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، بە دوو مەرج دەنگ بە پڕۆژە یاسای چاكسازی ده‌ده‌ین".
له باره‌ی مه‌رجه‌كانیانه‌وه په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ نووسیویه‌تی:
یەکەم/ کەمترینی مووچەی خانەنشینی 400 هەزار دینار بێت، دووەم بەناو پاشەکەوتی مووچە بۆ هەر فەرمانبەرێك بخرێتە ژمارە حسابییەکی بانکییەوە و خاوەنەکەی بتوانێت بە چوار قۆناغ لێی سودمەند ببێت بەم جۆرە:-
1- قەرزەکانی حکومەت کە لەلای مووچەخۆرە، وەك: پارەی ئاو‌و، کارەباو، تحویلی خانوو سەیارەو.....هتد لەو ژمارە حسابییە بدرێتەوە.
2- 33٪ ی بە کاش وەربگرێت، پاش هه‌شت مانگ.
3- ٪ 33 ی بەکاش وەربگرێت پاش هه‌شت مانگ.
4- ٪ 34 ی بەکاش وەربگرێت، پاش هه‌شت مانگ.
واتە: بە دوو ساڵ کۆی گشتی پاشەکەوتەکەیی وەربگرێتەوە.
هــ. ر
AM:09:51:16/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت