دانیشتنی پهرلهمانی كوردستان لهسهر پڕۆژه یاسای چاكسازی بهردهوام دهبێت
دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان.. دوێنێ یەکشەممە
وێستگه نیوز ـ
لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی کوردستاندا خوێندنەوەی دووەم بۆ چوار مادەی پرۆژەیاسای چاکسازیی کرا و ئەمڕۆش خوێندنەوە بۆ مادەکانی دیکە دەکرێت و دانیشتنهكه بهردهوام دهبێت.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2020، پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر 10:30 خولەکی پێشنیوەڕۆ دانیشتنەکە دەستپێبکاتەوە و خوێندنەوە بۆ مادەکانی دیکەی پڕۆژەیاسای چاکسازی بکات.
هاوکات، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەماندا خانەنشینی پلە باڵاکانی رەتکردەوە و رایگەیاند، دەبێت خانەنشینی پلەباڵاکان لە پڕۆژەیاسای چاکسازیدا نەمێنێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی 11ی کانوونی یەکەمی 2019 حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشین، مووچە، دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە، لە هەرێمی کوردستان رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد و لە ئێستاشدا خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت.
هــ. ر
AM:08:58:13/01/2020
ئهم بابهته 3500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت