عه‌لی حه‌مه ساڵح: چاکسازی ئەم 11 خاڵە دەگرێتەوەو لە خۆشمانەوە دەستپێدەکەین
عه‌لی حه‌مه ساڵح
وێستگه نیوز ـ
عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، راپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌ش كۆتایی هاتووه و سبه‌ینێ ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای چاكسازی ده‌درێت، ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی ساڵانێكه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین به‌شێكی ده‌كه‌ین به یاسا".
عه‌لی حه‌مه ساڵح له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵاتیه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: راپۆرتی لیژنەی ھاوبەش تەواوبووه و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 16ی كانوونی دووه‌می 2020، یاسای چاکسازی پەسەند دەکرێت.
ئه‌وه‌شی وتووه: "بەسەربەرزی لەبەردەم خودا‌و میللەت و دەنگدەراندا وەستاوین، ئەوەی ساڵانێکە ھەوڵی بۆدەدەین، بەشێکی دەکەین بەیاسا.. چاکسازی لەوێوە دەستپێدەکات مووچەی خانەنشینی خۆت ببڕیت بۆ ئەوەی بدرێتە کەمترین خانەنشینی، ئەمە نیەتی ئێمەیە، ئەمە رۆحی گۆڕانکاریە".
عه‌لی حه‌مه ساڵح 11 خاڵی باسكردووه كه تیایدا به‌پێی یاسای چاكسازی گۆڕانكاری له مووچه‌ی خانه‌نشینی روو ده‌دات و مووچه "نایاساییه‌كان" ده‌بڕدرێت.
11 خاڵه‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه ساڵح:
1- ھەڵوەشاندنەوەی ھەزاران خانەنشینی نایاسایی لە وەزیرەوە بۆ بریکارو خواتر لیواو و عه‌قیدو عه‌مییدو ... ھتد، خستنە باری یاسایی، یەکێک ئەگەر مەرجی یاسایی تیادابێت.
2- رێکخستنەوەی لیستی شەھیدان و کەمئەندامی سەنگەر و زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین، لەوانەی شایستەی یاساییان نیە.
3- وەرگرتنەوەی پلە سەربازی و ئیداری لە ئەوانەی لە دەرەوەی شایستەی خۆیان پلەیان بەرزکراوەتەوە.
4- رێگریکردن لە دوو جار سودمەند بوون لە مووچە جگە لە کەسوکاری شەھیدو ئەنفال و زیندانی سیاسی
5- شەش جێگا ھەیە فەرمانگەی خانەنشینن و ھۆکارێکن بۆ گەندەڵی و لیستی ناڕەوای خانەنشینی، ھەڵدەوەشێتەوەو خانەنشینی لەیەک فەرمانگەدا کۆ دەبێتەوە.
6- پاسەوانی لە کوردستاندا بوە بە ھۆکارێکی گەورەی گەندەڵی و نادادی، ئەویش رێکدەخرێتەوە بە پێی پێوەر کێ دەبێت پاسەوانی ھەبێت و چەندی ھەبێت.
7- ھیچ ھێزێکی سەربازی و حزبی یەکەی ژمێریاری خۆی نامێنێت.
8- دروستکردنی سندوقی خانەنشینی جێگیر دەکرێت.
9- نزیکەی 800 ملیار دیناری قەرزی بازرگانەکان وەردەگیرێتەوەو بەکاردەھێندرێت بۆ پێداچوونەوە بە مووچەی خانەنشینی کەم.
10- ژمێرەو حسابی سەرجەم ھێزە سەربازی و ئەمنیەکان دەکەونە ژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایی.
11- پاشەکەوتی مووچە دەخرێتە ژمارە حسابێک و وەزارەتی دارایی رێنمای بۆ دەردەکات..
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "جێبەجێکردنی ئەم خاڵانە گرنگە، بەڵام لای ئێمە چاکسازی لە خاڵە سنوریەکان، نەوت، باج، وەبەرھێنان، دەرمان....... ھتد ھەنگاوە گرنگەکانی چاکسازین، ئەوەی ئێستا تەنیا یەک ھەنگاوە لە چەندین".
PM:08:33:15/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 9076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت