وه‌زاره‌تی كار: كاتژمێرێك له‌ ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كه‌مكرایه‌وه‌

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاریاندا به‌ كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك.


به‌ گوێره‌ فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر کراوەو وێنەیەکی دراوەتە وێستگە نیوز، تیایدا هاتووه‌: "بڕیارماندا بە بەخشینی یەك كاتژمێر لە دەوامی رۆژانەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، هەروەها دەستنیشانكردنی فەرمانبەرێك لە هەر پرسگەیەك بەمەبەستی هاوكاریكردنی كەمئەندامان".

لە فەرمانەكەدا ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوە، ئەو فەرمانە لە 8ی كانوونی دووەمی 2020 جێ‌ بەجێ‌ دەكرێت.

هــ. ر


PM:12:43:14/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو