به بڕیارێك مووچه‌ی به‌شێك له كه‌مئه‌ندامان راگیرا
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی بڕیارێكی كۆنی وه‌زیری پێشووی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی هه‌زاران كه‌مئه‌ندام راگیرا.
سامان حسێن، سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كه‌مئه‌ندامان چوون بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان، به‌ڵام هه‌زاران كه‌مئه‌ندام به‌دڵی شكاوه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه‌و مووچه‌كانیان پێنه‌دراوه‌و راگیراوه.
سامان حسێن وتیشی: "به‌هۆی بڕیارێكی كۆنی محه‌مه‌د هاودیانی، وه‌زیری پێشووی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ جارێكی تر كه‌مئه‌ندامان ده‌درێنه‌وه به لیژنه‌و چه‌ندین كه‌مئه‌ندام تووشی راگرتنی مووچه‌كانیان بوونه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی كه دراوه هه‌ر كه‌مئه‌ندامێك مووچه خۆربێت و رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامیه‌كه‌ی له‌خوار 70% بێت جارێكی تر ده‌درێته‌وه به لیژنه‌و مووچه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت".
سامان حسێن ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: "سبه‌ینێ دووشه‌ممه 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، له به‌رده‌م بانكی تووی مه‌لیك كه‌مئه‌ندامان گردده‌بنه‌وه و ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر راگرتنی مووچه‌كانیان ده‌رده‌بڕن".
AM:10:55:16/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت