داوا ده‌كرێت به‌رده‌ركی سه‌را بكرێته شوێنی وه‌ستانی كورسی كه‌مئه‌ندامان
ژمارەیەک کەمئەندامی سلێمانی لە بەردەرکی سەرا
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێواران ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كه‌مئه‌ندامان له ناو دڵی به‌رده‌ركی سه‌را به كورسییه‌كانیانه‌وه ده‌وه‌ستن، داوا له پارێزگاری سلێمانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات به فه‌رمی ئه‌و شوێنه بكه‌نه جێگه‌ی وه‌ستانی كورسی كه‌مئه‌ندامان.
سامان حسێن، سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به هه‌ست نه‌كردن به ماف و خۆشه‌ویستیمان به داخه‌وه ئه‌م نیشتیمانه جوانه‌یان لێكردوینه‌ته نیشتمانی نائومێدی و بۆ هه‌ركوێیه‌ك بڕۆین نا‌توانیین بۆ ساتێكیش له خه‌مه‌كانمان دوور بكه‌وینه‌وه".
وتیشی: "زۆر خه‌ڵكی شاری سلێمانی ئاگادارن و رۆژانه به چاوی خۆیان بینیویانه كه كومه‌ڵێك كه‌مئه‌ندامی سه‌ركورسی له ناو دڵی به‌رده‌ركی سه‌را ئێواران ده‌وه‌ستن و به ده‌م باس و خواست و بینینی خه‌ڵكی شار ئارامییه‌ك به ده‌روونیان ده‌ده‌ن هه‌ربۆیه داواكارم له پارێزگاری سلێمانی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و شاره‌وانی سلێمانی، ئه‌و شوێنه به فه‌رمی بكرێته شوێنی وه‌ستانی كه‌مئه‌ندامان و چاكسازی تیادا بكرێت و تابلۆ یان په‌یكه‌رێك وه‌ك سومبولی كه‌مئه‌ندامان تیابدا دروست بكرێت".
PM:09:48:30/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت