عادل عه‌بدولمه‌هدی سوپاسی پێشمه‌رگه‌ی كرد

‌عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق سوپاسی رۆڵی پێشمەرگەی لە تێکشکاندنی چه‌كدارانی داعش لە عیراق دا كرد.


عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق بەبۆنەی رۆژی سەرکەوتن بەسەر داعش لە عیراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، سوپا، پۆلیس، حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە رۆڵێکی کارایان لە تێکشکاندنی داعش لە عیراق هەبووە.

هەروەها سوپاسی ئەو هێزانەشی کرد و جەختیکردووەتەوە، هێزەکانی عیراق و پێشمەرگە تا ئێستاش لە رووبەڕووبونەوەی داعش بەردەوامن.

حكومەتی عیراق لە 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2017 تێكشكاندنی داعشى راگەیاند، كە ھێزی پێشمەرگە یەكێك لەو ھێزە كاریگەرانە بوو بە ھەماھەنگی ھاوكاران لە ساڵی 2014ەوە رووبەڕووی داعش بووەوە، تائێستاش لە ھەندێك ناوچە پاشماوەكانی داعش ماون و پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەیان.

هــ. ر


PM:02:13:09/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو