كۆنفڕانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی ده‌ستیپێكرد
كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان دەستیپێکرد.. فۆتۆ: پیوکەی میدیا
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 9ی كانونی یه‌كه‌می 2019، كۆنفرانسی هه‌ر 17 مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سه‌رتاسه‌ری عیراق ده‌ستیپێكرد و زیاتر له چوار هه‌زار كه‌سیش خۆیان كاندید كردووه.
كۆنفرانسه‌كه له كاتژمێر هه‌شتی به‌یانییه‌وه تا سه‌عات سێی پاشنیوه‌ڕۆ كۆنفرانسی سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتیی بۆ كۆنگره‌ی چواره‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت و زیاتر له چوار هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، هه‌روه‌ك زیاتر له هه‌زار و 434 كه‌سیش خۆیان كاندیدكردووه.
زۆرترین رێژه‌ی به‌شداربوونیش له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی-یە له‌كۆی 363 كاندید 73 كاندید كه ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستده‌هێنن، به‌شداری كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتیی ده‌كه‌ن و 969 ده‌نگده‌ریش ده‌نگده‌ده‌ن، دواتر پارێزگای هه‌ولێر دێت كه 560 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و 178 كه‌س خۆیان كاندید كردووه و 49 كه‌س ده‌بنه ئه‌ندامی كۆنگره.
له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، تا ئێستا ئه‌و حزبه كۆنفرانسی كۆمیته‌و مه‌كته‌به‌كانی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان بوو به‌هۆی دواخستنی واده‌ی كۆنگره‌ی ئه‌و حزبه بۆ 21ی ئه‌م مانگه، كه بڕیاربوو حه‌وتی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت.
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یەكێتی، جگه له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌به‌كان و 120 كه‌س له مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی ئێستای فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان كه راسته‌وخۆ ده‌بنه ئه‌ندامی كۆنگره، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه به‌پێی كێبڕكێی هه‌ڵبژاردن ببنه ئه‌ندامی كۆنگره.
دوای نۆ ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی سێهه‌می ئه‌و حزبه، وابڕیاره 21ی كانونی یه‌كه‌می مانگی داهاتوو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی به به‌شداری هه‌زار ئه‌ندامی كۆنگره له سلێمانی به‌ڕێوه‌ببات.
حامید حاجی غالی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: تا ئێستا له‌سه‌ر هیچ سیغه‌یه‌ك رێكنه‌كه‌وتوون، كه ئایا بۆ كۆنگره ته‌وافوق په‌یڕه‌و ده‌كرێت یان لێكتێگه‌یشتن، بۆ ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانی رۆژانی داهاتوو ده‌كه‌ن.
وتیشی: "كۆنگره یه‌كلای ده‌كاته‌وه كه كێ ده‌بێته سه‌رۆك یان كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتی".
هــ. ر
AM:09:55:09/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2668
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت