لایه‌نگرانی یه‌كێتی له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه له سلێمانی گردبوونه‌ته‌وه
وێستگه نیوز ـ
به‌شێك له‌كادران و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌و دوانه‌خستنی، له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌كه له سلێمانی گردبوونه‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن، تا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیاری به‌ستنی كۆنگره نه‌دات له‌ئه‌مساڵدا به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی چۆڵناكه‌ن.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی به‌ستنی كۆنگره‌و دوائامادهكارییهكانی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان كۆبوه‌وه.
وه‌ك میدیای فه‌رمی یه‌كێتی بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێش ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، به‌شێك له كادران و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه به دروشمی (بێ وهفانین به‌رامبه‌رتان، بێ وه‌فا مه‌بن به‌رامبه‌رمان) گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو رایانگه‌یاند، وه‌ك فشارێك تا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌باره‌ی كۆنگره‌وه بڕیاری دروست نه‌دات ئاماده‌نین به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی چۆڵ بكه‌ین.
له‌به‌شێك لهدروشمهكانیشیاندا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هیچ بیانویه‌ك نیه بۆ دواخستنی كۆنگره و پێویسته كۆنگره له‌ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێت.
AM:11:07:05/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3816
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت