بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان: ده‌ركردنی به‌په‌له‌ی یاساكان كارێكی هه‌ڵه‌یه‌

‌بڵێسە جەبار فەرمان

وێستگه‌ نیوز ـ
پەرلەمانتارێکی یەکێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگەیاند، دەرکردنی بەپەلەی یاساكان، کارێکی هەڵەیە و شەفافیەت و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی کێشەکان جارەسەر دەکەن.


بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، لە لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بۆچوونی خۆی سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەنجامدانی چاکسازی و بەدیهێنانی خواستی خۆپیشاندەران خستوەتەڕوو.

بڵێسه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌:  "ھەڵەی گەورەیە گەرلە ژێر فشار و بۆ رازی کردن یاسای بەپەلە و باش دراسە نەکراو دەربکرێت".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی روونیشیکردووەتەوە، "یاسایەک بە بێ دیراسە کردن دەبێ بە زووی هەڵبوەشێتەوە یا هەموار بکرێتەوە وە کاریگەریە نێگەتیڤەکانی ئەو بڕیارە سه‌ریعانە دوای ماوەیەک دەردەکەوێت".

باسی لەوەشکردووه‌، "لە ژێر فشاری شەقامدا چەند هەنگاوێک نراوە بەڵام ئەو هەنگاوانە چارەسەر نین، بەڵکو موسەکینن بۆ دۆخی هەنوکەیی".

بڵێسە جەبار فەرمان جەختیشیکردووەتەوە "چارەسەری بنەرەتی بۆ دۆخی عیراق و ھەرێم شەفافیەت و بە گژدا چوونەوەی گەندەڵیە".

هــ. ر


AM:10:13:15/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو