عادل عه‌بدولمه‌هدی بریاریدا مووچه‌ی پله تایبه‌ته‌كان بۆ نیوه كه‌م بكاته‌وه
عادل عەبدولمەهدی
وێستگه نیوز ـ
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاریدا مووچەی سەرجەم پلە تایبەتەکان بکرێت بە نیوە و راشیگه‌یاند، نابێت هیچ مووچەیەک لە 10 ملیۆن دینار زیاتر بێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی به‌رپرسانی تا پله چوار، له‌سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و وه‌زیر و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و پله تایبه‌تی بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌رەكان دەردەکات کە کەمدەکرێتەوە بۆ نیوه‌ی مووچه‌كانیان، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ مووچه‌یه‌ك نابێت به ده‌رماڵه‌كانیانیه‌وه له 10 ملیۆن دینار تێبپه‌ڕێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه ده‌ستده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ به‌شداری حكومه‌تدا سندوقێكی پێدروست ده‌كرێت بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆئه‌وه‌ی عیراق له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا نه‌مێنێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو عیراقییه‌ك مانگانه هاوكاری پێده‌درێت كه له 130 هه‌زار كه‌متر نه‌بێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆژی هه‌ینی 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، خۆپیشاندانه‌كانی عیراق ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك ده‌بێت بۆ به‌رگرتن و رازی كردنی هاوڵاتیانی عیراق له ده‌ستبه‌رداربوونی خۆپیشاندان و پشێوییه‌كان.
پێشتریش عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پاكێجێكی چاكسازی راگه‌یاند، كه سه‌ره‌كی ترینیان ده‌ستكردن بوو به دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبوون و دابینكردنی ده‌رماڵه‌یه‌كی سێ مانگی بۆ 150 هه‌زار ده‌رچووی بێكار بۆ ماوه‌ی سێ مانگ و چه‌ند بڕیاریكی تر.
PM:05:27:23/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت