ئەردۆغان: ئەگەر ئەمریکا بێبەڵێن بێت، ئۆپراسیۆنەکانمان دەستپێدەکەینەوە

‌رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا


وێستگە نیوز-
 سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا بەڵێنەکانی نەباتە سەر ئۆپراسیۆنەکانیان لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێدەکەنەوە.


رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ سێشەممە پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی روسیا بە میدیاکارانی راگەیاند، ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڵێنەکانی سەبارەت بە سوریا نەباتەسەر ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دەستپێدەکەنەوە.

ئەردۆغان، وتیشی، " ئەمڕۆ مۆڵەتە 120 کاتژمێرییەکە تەواو دەبێت ئەگەر یەپەگە نەکشێتەوە لێییان دەدەین". 

ئاماژەی بەوەش کرد، نابێت یەپەگە لە ناوچەکانی سوپای حکومەتی سوریا بمێنێتەوە و دەشڵێت، " یەپەگە هیچ داهاتوویەکی لە سوریادا نیە".

سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، ئەردۆغان وتی، "ئەمڕۆ لەگەڵ روسیا تاوتوێی دۆخی سوریا دەکەم و لەگەڵ روسیا کار بۆ یەک پارچەیی خاکی سوریا دەکەین".  







AM:11:24:22/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو