ئاڵای داعش له باكووری سوریا هه‌ڵكرایه‌وه
ساتی هەڵاتنی داعشەکان لە گرتوخانەی عەین عیسا.. فۆتۆ: روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ
وێستگه نیوز ـ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 785 چه‌كداری بیانی رێكخراوی داعش له گرتووخانه‌ی عه‌ین عیسا هه‌ڵاتن و ئاڵای رێكخراوه‌كه‌یان له نێوان ته‌ل نه‌مرو عه‌ین عیسا هه‌ڵكرده‌وه.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خۆجێی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایان كرد: پاش ئه‌وه‌ی كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گرتووخانه‌كه‌یان بۆردومان كرد به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی سوری سه‌ر به توركیا، ده‌رگا بۆ ئازادبوونی زیندانیه داعشه‌كان واڵا كراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پێشتر هه‌ماهه‌نگی ته‌واو بۆ هه‌ڵاتنی چه‌كدارانی بیانی داعش كراوه و له‌ئه‌نجامدا 785 چه‌كداری بیانی داعش توانیویانه له‌گرتووخانه هه‌ڵبێن و له نێوان ته‌ل نه‌مر و عه‌ین عیسا ئاڵای رێكخراوه‌كه‌یان به‌رزكردووه‌ته‌وه.
پێشتریش خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خۆجێی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هاوپه‌یمانان كردبوو كه په‌له بكه‌ن بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و چه‌كدارانه چونكه توركیا به‌نیازه زه‌مینه بۆ راكردنیان فه‌راهه‌م بكات.
PM:02:07:13/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 11652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت