شاسوار عه‌بدولواحید بۆ شانده‌كه‌ی هه‌ده‌په‌: ئێوه‌ تورك ده‌تانخاتە زیندانەوە ئێمەش کورد

‌دیمەنێک لە سەردانی شاندەکەی هەدەپە بۆ لای نەوەی نوێ

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆکی‌ جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێ لە کۆبوونەوەی‌ لەگەڵ وەفدی باڵای هەدەپە رایگەیاند، "حکومەتی تورکیا ئێوە دەخاتە زیندانەوە و لێرەش حکومەتی کوردی ئێمە زیندانی دەکات".


لە میانی‌ سەردانی‌ حزب ولایەنەکانی‌ باشوری‌ کورستان دوێنێ سێشەممە 10ی‌ ئەیلولی‌ 2019، شاندێکی‌ باڵای‌ هەدەپە سەردانی‌ جوڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێی‌ کرد و لە کۆنفراسێکی‌ رۆژنامەوانیدا کازم فاروق، رایگەیاند، سەردانەکە سەرەتایەکە بۆ ئاڵوگۆرکردنی‌ بیرو راکان و بەرەو پێشبردنی‌ پەیوەندییەکانی‌ هەردولا.

راشیگەیاند، نەوەی‌ نوێ وەک هێزێکی‌ نوێ و هەدەپەش وەک هێزێکی‌ خەباتکار بۆ بەرەو پێش بردنی‌ پەیوەندییەکانیان گفتوگۆیان کردووە.

شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە بە سەرۆکایەتی سەزایی تەمەلی، هاوسەرۆکی هەدەپە و ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئەو حزبە ماوەی چوار رۆژە لە هەرێمی کوردستانن و لەگەڵ سەرۆک کۆماری عیراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

هــ. ر



AM:10:56:11/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو