شاسوار عەبدولواحید داوای پێکهێنانی سەرکردایەتییەکی بەدیل دەکات
شاسوار عه‌بدولواحید، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ
وێستگه نیوزـ
شاسوار عه‌بدولواحید، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ داوا ده‌كات سه‌ركردایه‌تیی سیاسییی ئێستای هه‌رێمی كوردستان به "فاشل" ناوده‌بات و داواش ده‌كات سه‌ركردایه‌تییه‌كی بەدیل بۆ سەرکردایەتی ئێستای سیاسی کورد، دروست بكرێت كه ئارامی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ش بگه‌ڕێنێته‌وه.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ پەیامێکی ڤیدیۆیی لەبارەی دۆخی هەرێمی كردستان بڵاوکردەوە و سێ خاڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو كه ئه‌مانه‌ن:
یەکەم: دەستبەجێ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە کوردستاندا ئەنجام بدرێت، بەهەڵبژاردن سەرکردایەتیەکی سیاسی تازە دێتە ئاراوە و بوونی دەبێت و "دەتوانێت دۆخی هەرێم چاک بکات و هەمیش لەگەڵ وڵاتانی دۆستی کورددا ڕێکبکەوێت و لەگەڵ بەغدادیش دەتوانێت بگاتە ڕێککەوتن و دۆخە ئاڵۆزەکە کۆتایی پێبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کە دواخستنی هەڵبژاردن بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و دەڵێت "ئەم سەرکردایەتیە فاشیلە کە دەستیان گرتووە بە کورسیەکانیانەوە زیاتر بمێننەوە و کورسیەکانیان چۆڵ نەکەن و داهاتووی خەڵکیش بەو شێوەیە ئاراستە بکەن کەخۆیان دەیانەوێت".
دووەم: ئەگەر ئەوانە سوربوون لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن پێمان باشە ئەو حزبانەی کە نەچونەتە بنباڵی ئەو سەرکردایە سیاسیە ساختەیە و دەیانەوێت بەناوی میللەتی کوردەوە بانگەشەی سەرکردایەتی بونیان بکەن، ئەوە "ئاواتە خوازین و داواکارین ئەو حزبانەی تر هەڵبستن بەدروستکردنی سەرکردایەتیەکی نوێ کەببێتە بەدیل بۆ ئەو سەرکردایەتیە ساختەیەی کە ئەوانە دروستیان کردووە و سەرکردایەتیەکی ڕاستەقینە دروست بکرێت و بیر لە بەرژەوەندییەکانی میللەتەکەی بکاتەوە و لەگەڵ وڵاتانی دۆستی کورد و وڵاتانی ئیقلیمی و بەغداش ڕێکبکەوێت و دۆخێکی هێمن دروست بکات و گوزەرانێکی باشتر بۆ خەڵکەکەی فەراهەم بکات".
سێیەم: خۆ ئەگەر ئەو سەرکردایەتیە بەدیلە دروست نەکرا، ئەوە هیوادارین هاوڵاتیان بیر لەقەدەری خۆیان بکەنەوە، چیتر ڕێگا نەدەن منداڵی هەژار لەبەرخاتری چەند سەرکردەیەک بدرێت بەکوشت، "هاوڵاتیانی هەرێم دەست لەناودەست هەوڵ بدەین شۆڕشێکی مەدەنیانە بەرپا بکەین تاوەکو ببێتە فشارێک لەسەر ئەم دەسەڵاتەی لە هەرێمدا هەیە، هەر هێزێک بتوانێت فشارێکی ڕاستەقینە دروست بکات لەسەر ئەم دەسەڵاتە ئێمە بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی دەکەین و دەبینە بەشێک لەو فشارە مەدەنیانە".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا شاسوار عەبدولواحید ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات "بۆ ئەوەی میللەتێک بیر لە داهاتووی خۆی بکاتەوە، پێویستە ئازایانە، داوای مافی خۆین بکەن و هەموومان دەستلەناودەست هەوڵ بدەین بۆ ژیانێکی باشتر".
به‌شێك له ده‌قی په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید:
سڵاو هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان..
ئه‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان...
وه‌ك هه‌موتان ده‌زانن له هه‌رێمی كوردستان بارودۆخێكی نه‌خوازراوه هاتوه‌ته پێش، دۆخێك كه هه‌موان خۆزگه‌مان ده‌خواست روی نه‌دایه و نه‌هاتایه‌ته پێش و هه‌موان ئاواته‌خوازبوین كه له دۆخێكی تر و له گوزه‌رانێكی تر ژیانمان به‌سه‌ربردایه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روو ده‌دات كۆمه‌ڵێك سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك ئه‌م دۆخه‌یان دروستكردوه و ده‌یانه‌وێت شه‌ڕێكی تر به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بگرێت و دۆخێكی ناهه‌موار و نه‌ویستراو بهێننه پێشێ، هه‌موو ئامانجی ئه‌م سه‌ركردانه ته‌نها یه‌ك شته، مانه‌وه‌یان له پۆسته‌كانیان، له‌پێناو مانه‌وه له پۆسته‌كانیاندا و ده‌ستگرتن به كورسیه‌كانیان، ئاماده‌ن هه‌موو شتێك بكه‌ن، ئاماده‌ن هاوڵاتیانی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕوی هه‌موو شتێك بكه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت جه‌نگ و شه‌ڕیش.
ئێمه باسی ئه‌وه ناكه‌ین كه پێشتر چه‌ند ئاگاداركردنه‌وه‌مان دانێ، چه‌ندێك پێمان راگه‌یاندن كه ئه‌گه‌ر ریفراندۆم بكرێت چه‌ند دۆخێكی نه‌خوازراو رووده‌دات، ئێستاش كه ئه‌مه رووده‌دات ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێمان خۆش نییه و ئاواته‌خوازبوین كه ئێمه راست ده‌رنه‌چوینایه، ئاواته‌خوازبوین وه هیواداربوین ئێمه هه‌ڵه بوینایه، هیواداربوین ئه‌مانه به‌راستیان بوایه و ریفراندۆمیان بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت بوایه و ده‌وڵه‌تێكی كوردیان بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی و بۆ هاوڵاتیان بۆ ئه‌م نیشتمانه دروستبكردایه، به‌ڵام ئێمه هه‌ر زوو ده‌مانزانی ئه‌مانه به‌نیازی چین، هه‌رزووش ده‌مانزانی كه ئه‌مانه ئامانجیان چییه، بۆیه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌دژیان وه‌ستاینه‌وه، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی دژی میلله‌تی خۆمانین، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی دژی ده‌وڵه‌تی كوردین، به‌ڵكو ده‌مانزانی دۆخێكی نه‌خوازراو وه گوه‌زرانێكی زۆر زۆر خراپ ده‌هێننه ئاراوه.
ئێستاش به‌ڕای ئێمه و به‌ڕای زۆرێك و به‌ڕای ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه دۆستی كوردن و هاوكارییان كردوین و پشتوانیان كردوین، ئێشتاش نه‌چووه بچێت، ئێستاش كاتی ئه‌وه ماوه ئه‌م كێشه و گیروگرفتانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گیروگرفتانه‌ش چه‌ند خالێك هه‌ن ده‌بێت چاومان لێ بێت و جێبه‌جێیان بكه‌ین، خۆئه‌گه‌ر ئه‌مانه جێبه‌جێ نه‌كرێن، ئه‌وا خوانه‌خواسته دۆخێكی زۆر خراپتر روو ده‌دات، ئه‌وانه‌ی كه پێویسته له‌ئێستادا جێبه‌جێ بكرێن به‌پله‌ی یه‌ك پێویسته هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌ر ئه‌نجام بدرێت، كه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا دۆخێكی تازه دێته كوردستانه‌وه، ئه‌وا سه‌ركردایه‌تییه‌كی سیاسیی تازه له هه‌رێمی كوردستان بونی ده‌بێت كه ده‌توانێت هه‌م دۆخی سیاسیی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان چاك بكات، وه هه‌م له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆستی كوردا رێكبكه‌وێت وه هه‌م ده‌توانێت دۆخێكی وا دروست بكات له‌گه‌ڵ به‌غدا لایه‌نی كه‌م رێككه‌وتنێكی كاتی بكات تاوه‌كو گوه‌زه‌رانی ئابوری خه‌ڵك وه گوزه‌رانی سیاسی وه ئه‌م ململانێ و ئاڵوزییه‌ی كه هه‌یه نه‌منێنێت و ورده ورده ناوچه‌كه‌مان به‌رینه‌وه به‌ره‌و هێمنی و له‌به‌ری ئه‌وه‌ی بیر له شه‌ڕ بكه‌ینه‌وه، بیرله‌وه بكه‌ینه‌وه كه خه‌ڵكه‌كه‌مان چۆن ژیانێكی خۆشیان هه‌بێت، چۆن به ئاسوده‌یی و كارامه‌یی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی خۆیان بژین.
به‌ڕاستی ئێمه پێمان سه‌یره له‌كاتێكدا هه‌موو دنیا دژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بون و ده‌یانزانی كه ریفراندۆمه‌كه ئه‌نجامی نابێت، كه‌چی ئه‌مانه سوربون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی، كه‌چی ئێستا هه‌موو دنیان داوای هه‌ڵبژاردنی دیموكراسییانه ده‌كات و سودی ده‌بێت و یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی پێشكه‌وتنی هه‌موو وڵاتێك، كه‌چی ئه‌مانه دژین و ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن دوابخه‌ن، بۆیه دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌بێته‌هۆی ئاڵۆزتركردنی دۆخه‌كه و ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی گوزه‌ران و دۆخێكی زۆر خراپتر له‌وه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بێته ئاراوه، وه دواخستنی هه‌ڵبژاردن وا ده‌كات ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه فاشیله كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ده‌ستیان گرتوه به كورسییه‌كانیانه‌وه زیاتر بمێننه‌وه و كورسییه‌كانیان چۆڵ نه‌كه‌ن و داهاتووی خه‌ڵك به‌و شێوه‌یه ئاراسته بكه‌ن كه خۆیان ده‌یانه‌وێت، بۆیه هیوادارین هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له 1-11 بكرێت و دوانه‌خرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌وانه سوربون له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وا پێمان باشه و هیوادارین ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی تائێستا به فه‌رمی نه‌چونه‌ته ژێر باڵی ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه سیاسییه ساخته‌یه‌ی ئێستاوه، ئه‌وا داواكارین كه ئه‌و حزبانه‌ی تر هه‌ڵبستن به دروستكردنی سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ كه ببێته به‌دیل بۆ ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه ساخته‌یه‌ی كه ئه‌وان دروستیان كردوه.
PM:09:42:14/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 9440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت