ئه‌مشه‌و شاسوار عه‌بدولواحید بڕیارێكی نوێی ده‌رده‌كات

‌شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی قەوارەی جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا

وێستگه‌ نیوزـ

سەرۆکی قەوارەی جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا ڕایگەیاند کە ئەمشەو بڕیارێکی نوێ رادەگەیەنێت.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی قەوارەی جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، ئەمشەو لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تی کە کاتژمێر 7:05خولەک پەخش دەکرێت، بڕیارێکی نوێ ڕادەگەیەنێت.

لە نوێترین لێدوانیشدا سەرۆکایەتیی قەوارەی جوڵانەوەی نەخێر لە ئیستادا پێشنیاز دەکات کە "سەرکردایەتی سیاسی کورد، یان راست بوترێ بارزانی دوو رێگای لەبەردەستدایە.

شاسوار عەبدولواحید ده‌ڵێت: "یەکەمیان ئەوەیە سوور بێت لەسەر هەڵوێستەکەی کە ئەمەیان  کوردستان توشی شەڕ و برسێتی دەکات،  رێگای دووەم ئەوەیە کە بارزانی لە بریاری ریفراندۆم پاشگەزبێتەوە و لە ئێستادا هەوڵی چەند دەستکەوتێکی تر بۆ هەرێمی کوردستان بدات." 

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکایەتیی قەوارەی جوڵانەوەی نەخێر لە ئیستادا دەکات و داوا دەکات ڕیفراندۆمی 25ی ئەیلولی هەرێمی کوردستان دوابخرێت. 


PM:03:50:17/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 27480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو