شاسوار عەبدولواحید لۆگۆ و ناوی لیستەكەی بڵاوكردەوە


وێستگە نیوز- 
شاسوار عەبدولواحید لۆگۆ و ناوی لیستە نوێیەكەی بڵاوكردەوە و سبەینێش لە بۆنەیەكدا رایدەگەیەنێت.

شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی لیستەكە لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لۆگۆ و ناوی لیستەكەی بڵاوكردۆتەوە و نووسیویەتی "سبەی كاتژمێر 5:00ی ئێوارە لە بۆنەیەكدا لیستی (نەوەی نوێ) رادەگەیەندرێت، هیوادارم هەرچی تێبینی و پرسیارتان هەیە هەڵیبگرن بۆ سبەی ئێوارە ، دڵنیام وەڵامی زۆرێكی دەدرێتەوە".

لۆگۆی لیستی (نەوەی نوێ) گڵۆپێَكی داگیرساوە و بەشی سەرەوەی ئاڵای كوردستانە، لەناوەوەش مرۆڤێكی تێدایە هەردوو دەستی واڵا كردووە، باكگراوندی لۆگۆكەش پرتەقاڵییە.

شاسوار عەبدولواحید لە رۆژی 8-8-2017 لەگەڵ ژمارەیەك كەسایەتی و پەرلەمانتاری ئێستا و پێشووی پەرلەمانی كوردستان جوڵانەوەی (نەخێر لە ئێستادا)یان راگەیاند و داوایان كرد ریفراندۆم لە رۆژی 25-9-2017 ئەنجام نەدرێت، رۆژی 28-9-2017یش رابون مەعروف وتەبێژی جوڵانەوەكە بە فەرمی كۆتایهاتنی جوڵانەوەكەی راگەیاند. 


PM:11:28:30/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 46428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو