ته‌رمی ژنێكی 45 ساڵ گه‌یەندرایه نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌رمی ژنێكی ته‌مه‌ن 45 ساڵ هێنراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ كه به حه‌بل خنكاوه.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: کاتژمێر 8:25 خولەکی ئەمشەو چوارشەممە 21ی ئابی 2019، تەرمی ژنێک بەناوی (ز. ع . ح) لەدایکبووی ساڵی 1974 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی شەهیدان گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە بە حەبل خنکاوە.
راشیگه‌یاندووه: "ناوبراو دایکی چوار کچ و کوڕێکە و بەوتەی هاوسەرەکەی باری دەروونی جێگیر نەبووە، بۆ هۆکاری راستەقینەی مردنەکەشی بەڕێکرا بۆ سلێمانی، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
PM:10:12:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 7652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت