تەرمێکی نەناسراو له كفری دۆزرایەوە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له نزیك قه‌ڵای كفری ته‌رمی هاوڵاتییه‌كی نه‌ناسراو دۆزرایه‌وه و تا ئێستاش نازانرێت ئه‌و ته‌رمه كوژراوه یان به‌هۆی لافاوه‌وه خنكاوه.
عه‌لی جه‌مال قدوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه: نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە لە قەزای کفری و نزیک قەڵا کە بەقەڵای کفری ناسراوە تەرمی هاوڵاتیەکی نەناسراو دۆزرایەوە.
وتیشی: "لەئێستادا ئەوتەرمە هێنراوەتە بەشی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار، بەڵام بەهۆی تێک چوونی تەرمەکەوە و کە بەهۆی لافاوی چەن رۆژی رابردوەوە تەرمەک گەشتوه‌تە ئەو جێگایە تا ئێستا هۆکاری گیان لەدەستدانی نادیارە، ئایه ئەوهاوڵاتیە کوژراوە یاخۆد بەهۆی لافاوەوە خنکاوە.
ئه‌وه‌شی وتوه: "لەئێستادا تەرمەکەی لەمەیتخانەی کەلار دانراوەو بڕیارە سبەی بەمەبەستی پشکنین رەوانەی بزیشکی دادوەری سلێمانی بکرێت".
هــ. ر
PM:06:40:25/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1890
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت