تەرمی منداڵێكی سێ ساڵان دۆزرایەوە
وێستگه نیوز ـ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یهكشهممه 1ی نیسانی 2018، لە ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی تەرمی منداڵێكی تەمەن سێ ساڵان دۆزرایەوە.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووهتهوه: دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكانی تر تەرمی منداڵەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس ئەو منداڵە دوو رۆژە دیارنەماوە و ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.
منداڵەكە ناوی (م، ع، م) و تەمەنی سێ ساڵە و ئاوارەی كۆبانێی رۆژئاوای كوردستانن، لە كەمپی ئاشتی لەعەربەت لەگەڵ خێزانەكەیدا نیشتەجێبووە.
روونیشیكردووهتهوه: لە ئێستادا لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لێكۆڵینەوەی ورد لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.
هــ. ر
PM:08:31:01/04/2018
ئهم بابهته 4186
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت