تەرمی هاوڵاتییەك له‌ چه‌می تانجه‌رۆ دۆزرایەوە


وێستگه‌ نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایده‌كات، ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك له‌ چه‌می تانجه‌رۆ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ته‌مه‌نی له‌ نێوان 50 بۆ 55 ساڵیدایه‌و هیچ ئاسه‌وارێكی كوشتن به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ دیار نییه‌.


پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 24ی شوباتی 2018، تەرمی هاوڵاتییەك لە چەمی تانجەرۆ لەشاری سلێمانی دۆزرایەوە.

روونیشیكردوه‌ته‌: دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی ئەو هاوڵاتییە رەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كراو لێكۆڵینەوەش لە روداوەكە دەستیپێكردووە.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس تەمەنی ئەو هاوڵاتییە لە نێوان 50-55 ساڵ دەبێت و بەهۆی ئەوەی هیچ ناسنامەیەكی پێ‌ نەبووە تا ئێستا ناوو شوێنی نیشتەجێبوونی نازانرێت و هیچ ئاسەوارێكی كوشتنیش بە جەستەیەوە دیار نیە.

هــ. ر


PM:06:49:24/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 6134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو