پۆلیسی راپه‌ڕین: ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی هاوڵاتییه‌كی راگه‌یاند و دوای گه‌ڕان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه له شاخ كه‌وتۆته خواره‌وه.
رائید شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو دوای دیارنه‌مانی هاوڵاتییه‌ك بۆ ماوی چه‌ند كاتژمێرێك، له‌لایه‌ن هیزه‌كانی پۆلیسه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی له شاخی بێتواته‌ی سنووری شاری ڕانیه دۆزرایه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئـه‌و هاوڵاتییه خه‌ڵكی گوندی بێتواته‌یه و ناوی (ك،ع)ه‌و ته‌مه‌ن نزیكه‌ی 30 ساڵه، به‌مه‌به‌ستی هێنانی گژوگیای به‌هاری رویكردۆته شاخی گونده‌كه، دوای ئه‌وه‌ی كه ئاگادار كراونه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، به هاوكاریی خه‌ڵكی سنووره‌كه ده‌ستیان كردووه به گه‌ڕان لێی و دره‌نگانی شه‌و ته‌رمه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵدێراوه (له شاخ كه‌وتۆته خواره‌وه).
به‌وته‌ی رائید شۆڕش، دوای ڕوداوه‌كه ته‌رمی هاوڵاتییه‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه و لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
هــ. ر
AM:11:10:21/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 4050
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت