ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ چاكسازییه‌كی راسته‌قینه‌ هه‌یه‌

‌د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێم

وێستگه‌ نیوز ـ
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان ئاماری شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی كەیسەكانی گەندەڵی راگەیاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ 52 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی ره‌وانه‌ی دادگا كراون.


ئەمڕۆ پێنجشەممه‌ 18ی تەمموزی 2019، د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: داوا لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەكەن وەك چۆن لە بەرنامەی كاری ته‌ئكیدی لە رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی كردووەته‌وه‌ كار لەسەر چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی بكات و ئەنجومەنێك بۆ دژایەتی گەندەڵی دابمەزرێنێت و دادگایەكی تایبەتیش بۆ كەیسەكانی گەندەڵی تەرخان بكرێت.

وتیشی: "لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ 88 داوای هەواڵدەری كەیسی گەندەڵی تۆمار كراون و كۆی گشتی كەیسەكانی هەواڵدەری گەیشتووەتە 245 كەیس و 143 داوای سزایی كەیسی گەندەڵی تۆمار كراون و كۆی گشتی داوای سزایی گەیشتووەتە 250 كەیس".

هەروەك ئاماژەی بەوە كرد، لەماوەی شەش مانگدا 52 كەیسی گەندەڵی رەوانەی دادگای لێكۆڵینەوە كراوە و 20 كەیسی گەندەڵییش رەوانەی دادگای تایبەتمەند كراوە و 17 كەیسیش یەكلای كراونەتەوە و 105 كەیسیش لە قۆناغی لێكۆلینەوەن.

هــ. ر


AM:11:27:18/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو