ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم: زیاتر لە پێنج ملیار دینارمان بۆ شارەوانی سلێمانی گەڕاندەوە
وێستگه نیوز ـ
دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی له باره‌ی كه‌یسێكه‌وه له سلێمانی بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكدا لە كەیسێك توانیویانە زیاتر لە پێنج ملیار دینار بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بگەڕێننەوە كە لەلایەن كۆمپانیاییەكەوە نەدرابوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: له درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان له پاراستنی سامانی گشتی، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی له داوایه‌كی هه‌واڵده‌ری و به چه‌ندان نووسراوی فه‌رمی به‌دواداچوونی كردووه بۆ هۆكاری جێبه‌جێ نه‌كردنی كۆمپانیای (ك.ق) بۆ ئیلتزاماتی دارایی به‌رامبه‌ر شاره‌وانی سلێمانی له پێدانی زه‌وی بۆ پڕۆژه‌یه‌كیان.
ئه‌وه‌ش هاتووه: "دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ئاگاداریان كردینه‌وه كه كۆمپانیای ناوبراو بڕی (پێنج ملیار و 481 ملیۆن و 846 هه‌زار دینار)ی خستووه‌ته سه‌ر حیساباتیان له‌به‌رامبه‌ر ته‌ملیكردنی زه‌وی ئاماژه پێدراو، واته ئه‌و بڕه پاره‌یه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ شاره‌وانی".
ده‌سته‌كه راشیگه‌یاندووه: كه كارچالاكییه‌كانیان بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام ده‌بێت.
هــ. ر
PM:05:48:25/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت