ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی پێنج په‌رله‌مانتار هه‌ڵده‌داته‌وه
وێستگە نیوز ـ
ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی عیراق دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی پێنج په‌رله‌مانتاری عیراقی هه‌ڵده‌داته‌وه و داواش له په‌رله‌مان ده‌كات پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بكرێن.
رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی زمانحاڵی فه‌رمی حكومه‌تی عیراق له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا له زاری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاندووه: كه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی هه‌ستیاری ره‌وانه‌ی دادگا كردووه، كه له به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ره‌و سه‌ره‌وه پێك دێن و له ناویشیان پێنج په‌رله‌مانتار بوونیان هه‌یه.
وتیشی: "بۆیه ئێمه و دادگاش داوامان له په‌رله‌مان كردووه كه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه هه‌ڵبگرێت، تا له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده بن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌موو دۆسیه‌كانیان خراوه‌ته روو و ئاڕاسته‌ی دادگایش كراوه و چاوه‌ڕێی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندین و ئه‌وكات دادگا به كاری خۆی هه‌ڵده‌ستێت".
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، كه ئه‌و دۆسیانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پینج په‌رله‌مانتاره ئاشكرا بووه، زۆر گه‌وره و ترسناكن، بۆیه پارێزبه‌ندییان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و ده‌خرێنه به‌رده‌م دادگا تا سزای حه‌ق و یاسایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
هــ. ر
AM:09:25:04/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت