ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی زیادی كردووه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
دەستەی دەستپاکی هەرێم راپۆرتی ساڵانەی تایبەت بە کەیسەکانی گەندەڵی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، بەراورد بە ساڵی 2017 لە ساڵی 2018 دا رێژەی گەندەڵی زیادیکردووە و رێژەی گەندەڵی خەمڵێندراو نزیکەی 276 ملیار دینار بووە.

ئەمرۆ دووشەممە 15ی نیسانی 2019، سەرخێل هاشم بەرپرسی راگەیاندنی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان راپۆرتی ساڵی 2018ی تایبەت بە گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهای گەندەڵی خەمڵێندراو لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2018دا بڕەكەی 275 ملیار و 720 ملیۆن دینار بووە لەو بڕە پارەیەش تەنها پێنج ملیار و 381 ملیۆن دینار گەڕێندراوەتەوە.

سەرخێل هاشم، روونیکردەوە، كە نەبوونی دادگایەكی سەربەخۆ تایبەت بە دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان بوه‌تە گرفت لە بەردەم یەكلاكردنەوەی كەیسەكانی گەندەڵی لە كاتێكی زوودا.

سه‌رخێڵ راشیگەیاند: لە فەرمانگەی دادوەری دەستگیركردن و ئامادەكردنی 140 بڕیار بۆ  ئامادەبون و دەرچوون هەبووە، بەڵام  82 یان جێبەجێكراون و 58 یان جێبەجێنەكراون، هەروەها 57 بڕیاری دەستگیركردن دەرچوو کە 29 یان جێبەجێكراون و 28 یان جێبەجێنەكراون.

سه‌رخێڵ هاشم خستەروو، "كەیسەكانی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2018 بەراورد بە ساڵی 2017 زیادی كردووە.

بەپێی ئامارەكان لە ساڵی 2018 دا 170 كەیسی گەندەڵی ئاراستەی دادگا تایبەتمەندەكانی كەتن و تاوان كراون، لەو رێژەیەش تا ئێستا تەنها 33 كەیسیان یەكلاكراوەتەوە و 117 كەیسیان لە دادگایە، 300 كەیسیشیان گەڕێندراوەتەوە.

هــ. ر


PM:03:04:15/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو