چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی خۆیان بۆ شوێنه‌كه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر ئاماده كردووه
شێخ جه‌عفه‌ر
وێستگه نیوز ـ
چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كێتی خۆیان بۆ پۆسته‌كه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 ئاماده كردووه و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش زانیاری ده‌دات.
ره‌هبه‌ر سه‌ید ئیبرایم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به دیاریكردنی شێخ جه‌عفه‌ر بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم كه پێشتر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 بوو، ئه‌و پۆسته له ناو یه‌كێیی چۆڵ ده‌بێت و پێویسته پڕ بكرێته‌وه.
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته چه‌ند كه‌سێك له ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خۆیان ئاماده‌كردووه، له‌وانه باس له سامان گه‌رمیانی و مستەفا چاورەش و وه‌ستا ره‌سوڵ و چه‌ند كه‌سێكی دیكه ده‌كرێت، به‌ڵام دواتر مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به ده‌نگدان ئه‌و پۆسته یه‌كلا ده‌كاته‌وه و كه‌سێك ده‌كاته فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی سه‌ر به یه‌كێتی.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی حزبه‌كه‌ی بۆ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم كاندید كرد، به‌مه‌ش پۆسته‌كه‌ی وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 نامێنێت.
هــ. ر
PM:02:16:08/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 6056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت