جەعفەر شێخ مستەفا: دڵنیام تەقینەوەی کۆگاکان بە ئەنقەست نییە
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا
وێستگه نیوز ـ
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه له كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی هێزه‌كانی 70 هێشتا پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتره، ده‌شڵێت، "بڕۆن له وڵاتانی هاوپه‌یمانان بپرسن بزانن وڵاتیان هه‌یه كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان نه‌ته‌قابێته‌وه".
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به‌رپرسی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه له كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كه‌ی (هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه) وتی: "به‌ڕاستی رووداوه‌كه پێویستی به‌وه هه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردی له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام به‌بڕوای خۆم هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌كاری گێره‌شێوێنیه‌وه نیه، كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نه‌ك له كوردستان له وڵاتانی زۆر پێشكه‌توو كه ئیمكانیه‌تی باشیان هه‌یه هه‌ر ئاگر ده‌گرێت، جا ئه‌نجامی شۆرتی كاره‌بایه یا به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمایه یا شتێكی تر، له‌به‌ر ئه‌وه من خۆم ئه‌وه‌ی لێتگه‌یشتووم دووره له‌كاری گێره‌شێوێنی و ده‌ستێك، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و پله گه‌رمیه به‌رزه‌ی كه رۆژی پێشوتر زیاتربوو له 42 پله‌ی سه‌دی".
له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا چوار كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له هه‌ر سێ شاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر-سلێمانی و دهۆك) ئاگریان گرت و ته‌قینه‌وه، به‌رپرسان هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌نه‌یان به هۆكاری پله‌ی گه‌رمی باس ده‌كرد، به‌شێك له خه‌ڵكی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌گرت بۆچی له‌كاتێكدا له رۆژدا پله‌ی گه‌رما به‌رزتره له‌چاو شه‌ودا ! به‌ڵام له‌شه‌ودا ئه‌و كۆگایانه ده‌ته‌قێنه‌وه و ده‌ڵێن به‌هۆی پله‌ی گه‌رمی به‌رزه‌وه بووه؟.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، له‌باره‌ی ئه‌و ڕه‌خنه و گومانانه‌ی به‌شێك له‌خه‌ڵكی وتی: "منیش ئه‌و پرسیاره‌م له‌دڵی خۆمدا كرد، بۆ ئه‌و كۆگایانه به‌شه‌و ده‌ته‌قنه‌وه؟ له‌كاتێكدا له رۆژدا پله‌ی گه‌رمی به‌رزه! ئه‌وه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و ئه‌و شتانه ده‌رده‌كه‌وێت بێگومان هه‌رچیه‌ك بێت ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین".
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، له‌گفتوگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا دووباره ده‌ڵێت" به‌جدی ئه‌وه لای من پرسیارێكه هه‌ر ئێستا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكدا كه له‌گه‌ڵم دانیشتبوون پرسیاری ئه‌وه‌م كرد بۆچی به‌شه‌ودا ئه‌م رووداوانه ده‌بێت؟! كه ئه‌مه چواره‌م رووداوه! به‌ڵام ئه‌نجامی ئه‌وه له لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت چۆنه یاخود چۆن نیه؟ به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه هێزی پێشمه‌رگه پاسه‌وانیان ده‌كات؟ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش هێزێكن له‌لایه‌ن هیچ شتێكه‌وه خه‌رق نه‌كراون رۆڵه‌ی دڵسۆزن رۆڵه‌ی میله‌ته‌كه‌یانن، بۆیه مرۆڤ زیاتر گومانی بۆ ئه‌وه ده‌چێت كێشه‌ی ته‌كنیكی هه‌بێت نه‌ك كاری تێكده‌رانه بێت، جا یا له لایه‌نی خه‌زن كردنێتی یا شۆرتی كاره‌با یاخود پله‌ی گه‌رمایه، هه‌ندێكجار له‌ناو ئه‌و ته‌قه‌مه‌نی و سوته‌مه‌نیانه‌دا ته‌قه‌مه‌نی خراپی تێده‌كرێت ره‌نگه ته‌حه‌مولی پله‌ی گه‌رمای به‌رز نه‌كات و ده‌ته‌قێته‌وه".
له‌باره‌ی بڕ و جۆری ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی له كۆگاكه‌ی هێزه‌كانی (70) دا سوتان؟ لێپرسراوی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: "هه‌موو جۆره ته‌قه‌مه‌نیه‌كی تێدابوو به‌ڵام ژماره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده زۆر نیه چونكه كۆگایه‌كی بچوك بوو كه ته‌قیه‌وه".
له ئێستادا كه ده‌نگۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له ئارادایه ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م كۆگایانه چه‌نده زیانیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه رووبه‌ڕووی داعش بوه‌وه؟ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی به‌م جۆره دایه‌وه و وتی: "ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و كۆگایانه كێشه‌یه‌كی گه‌وره دروست ده‌كات، چونكه ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه بۆ ئه‌و رۆژه هه‌ڵگیرابوون كه مه‌ترسی رووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌مان بوه‌وه بیپارێزین له تیرۆریستان به‌شێك له‌و ته‌قه‌مه‌نیانه كه له‌ناو چوون بێگومان كێشه‌ی گه‌وره‌مان بۆ دروست ده‌كات ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌وانه هه‌مووی چاره‌سه‌ر بكرێت".
راشیگه‌یاند، "هه‌وڵ ده‌ده‌ین خه‌ڵكی شاره‌زا بهێنین سه‌ردانی ئه‌و كۆگایانه بكه‌ن تا بزانین گرفته‌كه له‌كوێدایه تا چاره‌سه‌ری بكه‌ین".
هه‌روه‌ها له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و كۆگایانه تاچه‌ند زیانی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانان ئیتر خۆیان بپارێزن له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی؟ شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا وتی: "بڕۆ له هاوپه‌یمانان خۆیان بپرسه بزانه ده‌وڵه‌تیان هه‌یه كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان نه‌ته‌قیبێته‌وه له ئه‌نجامی كێشه‌یه‌كی كاره‌با یا هه‌ڵه‌یه‌كی هه‌ڵگرتن له‌به‌ر ئه‌وه من پێم وانیه هیچ رۆڵ و كاریگه‌ریه‌كی هه‌بێت ئه‌وان خۆیان باش له‌و راستیانه ده‌زانن ئه‌وه باروت و تیئێنتیه، به ئاسانترین شت ته‌قینه‌وه رووده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه له وڵاته‌كانی خۆشیاندا هه‌موو ئه‌و ته‌قینه‌وانه بووه هه‌ر لێره نه‌بووه".
هــ. ر
AM:09:50:05/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 3676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت