له‌سه‌ر فرێدانی مریشكی مردارەوەبوو دوو كه‌س درانه دادگا
مریشکە فڕێدراوەکان
وێستگه نیوز ـ
قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لاری رایگه‌یاند، دوو كه‌س كه‌له چه‌ند رۆژی رابردوودا مریشكی مرداره‌وه‌بوویان فڕێدابوو دراونه‌ته دادگا.
قایمقامیه‌تی كه‌لار له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رووباری سیروان له سنوری شاری كه‌لار به شێوه‌یه‌كی ناشارستانی و دوور له رێنماییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر مریشكی مرداربوو فرێدران لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان توانیان ئه‌نجامده‌رانی ئاشكرا بكه‌ن و رووبه‌روی دادگا كرانه‌وه".
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه: له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له سنووری شاری كه‌لار و له‌سه‌ر رووباری سیروان فرێدانی ژماره‌یه‌كی زۆر مریشكی مرداربوو بووه هۆی نیگه‌رانی هاوڵاتیان و رێكخراوه‌كانی ژینگه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ قایمقامی كه‌لار لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و له ئه‌نجامدا له لایه‌ن ڤێته‌رنه‌ری گه‌رمیانه‌وه توانرا ئاشكرای بكه‌ن كه ئه‌و مریشكانه هی دوو گێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری سنووری ناحیه‌ی باوه‌نورن و خاوه‌نه‌كانیان كه خه‌ڵكی هه‌مان ناوچه‌ن له ئێستادا رووبه‌روی دادگا كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سزای یاسایی خۆیان وه‌رگرن".
هــ. ر
AM:11:10:30/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت