له سلێمانی نرخی مریشك بۆ دوو هێنده به‌رزبوه‌وه
نرخی مریشک گران بوو
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
نرخی مریشک لە سلێمانی بۆ دووهێندە بەرزبووەتەوە و هه‌ر كیلۆیه‌كی ده‌بێته سێ هه‌زار دینار، چاودێری بازرگان‌یش رایدەگەیه‌نێت، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌شێك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان به هۆی زه‌ره‌ر و زیانی زۆره‌وه كێڵگه‌كانیان داخستووه.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی لەبارەی رێوشوێنەکان بۆ رێگریکردن لە گرانبوونی مریشک بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: هەرکاتێک نرخەکەی گەیشتە سێ هەزار و 500 دینار، رێگە لە هەناردەکردنی دەگرن بۆ ناوەڕاست و باشوری عیراق و بەوەش مریشک لە بازاڕەکاندا زیاد دەکات و نرخەکەی دادەبەزێت.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی 850 کێڵگەی پەلەوەر هەیە کە هەزار و 300 هۆڵی بەخێوکردنی مریشک لەخۆدەگرن.
بەپێی داتاکانی چاودێری بازرگانی شاری سلێمانی رۆژانە پێویستی بە 70 بۆ 80 ته‌ن گۆشتی مریشکە.
سۆران عه‌بدولغه‌فوور وتیشی: "هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌م هاوینه به‌شێك له خاوه‌ن كێڵگه‌كان تووشی زه‌ره‌رو زیانی گه‌وره بوون له مرداربوونه‌وه‌ی مریشكه‌كانیان، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی جوچكه داخڵ نه‌كه‌ن و به‌شێكیشیان كێڵگه‌كانیان دابخه‌ن، ئه‌وه‌شی مایه‌وه نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی چی بكرێت بۆ دابه‌زاندنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی، سۆران عه‌بدولغه‌فوور وتی: "خاوه‌ن كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ریش له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخدا نین، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت نرخی یه‌ك كلیۆ له دوو هه‌زار و 500 دیناردا جێگیر بكرێت، تا نه ئه‌وان زۆر زیان بكه‌ن نه هاوڵاتیش به گران مریشكی ده‌ستبكه‌وێت".
AM:11:05:22/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 7212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت