نرخی مریشك بۆ دوو هێنده به‌رزبوه‌وه
گرانبوونی مریشک نیگەرانی لێکەوتەوە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ماوەی هەفتەیەکە، بەرزبوونەوەی نرخی بەشێک لە پێداویستییە رۆژانەکانی هاوڵاتیان بووەتە یەکێک لە باسە گەرمەکان و نیگەرانی هاوڵاتیانی لێکەوتووەتەوە و له‌و سه‌رو به‌نده‌شه‌وه گرانبوونی مریشكیشی هاته‌سه‌ر.
لە ئێستادا نرخی یەک کیلۆ مریشکی زیندوو گەیشتووەتە سێ هه‌زار دینار، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر نرخی کیلۆیەک مریشک بە هه‌زار و 500 دینار بوو.
سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بەهۆی زەرەو زیانەکانی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانەوە بەرهەمهێنانی مریشک کەمبووەتەوە و خاوەن کێڵگەکان بەرهەم هێنانی کیلۆیەک مریشک دوو هه‌زار و 250 دینار لەسەریان دەکەوێت و ئەو نرخەیان بۆ ناکاتەوە.
وتیشی: "ئەگەر نرخەکە لەمەزیاتر بەرزبێتەوە رێگە نادەین مریشك هەناردەی ناوەراست و باشوری عیراق بکرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: نا رێكیه‌كیش له داخڵكردنی جوچكه له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان هه‌یه و نازانرێت ئه‌م كێڵگه په‌له‌وه‌رییه چه‌ند جوچكه‌ی داخڵ كردووه، ئه‌مه‌ش هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی مریشكه له بازاڕه‌كاندا، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه رێكبخرێت ده‌زانرێت چه‌ند به‌رهه‌م هه‌بووه و ئه‌وكات باشتر ده‌توانرێت كۆنتڕۆڵ بكرێت.
له باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌وه وتی: "چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه یارمه‌تی ئه‌م كێڵگه په‌له‌وه‌ریانه بدرێت و پێداویستیه‌كانیان بۆ پڕ بكرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سنووری سلێمانی 700 كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری هه‌یه و خه‌ڵكانێكی زۆری خستووه‌ته سه‌ر كار".
وتیشی: "بۆیه داوا له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌كه‌ین یارمه‌تی ده‌ربێت بۆ چاككردن و رێكخستنی ئه‌م كێڵگه په‌له‌وه‌ریانه بۆ ئه‌وه‌ی بره‌و به‌م سێكته‌ره بدرێت".
جگە لەبەرزبوونەوەی نرخی مریشک لەچەند رۆژی رابردوودا بەشێک لە سەوزە و میوەکانیش نرخەکەیان بەرزبووەوە بەتایبەتی تەماتە و بەرزبوونەوەی نرخەکەش زۆرترین کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێناوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشێوەی جیاواز و رەخنە ئامێز باسی لێوەکراوە.
AM:10:15:08/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 28424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت