گه‌رمیان.. باندێكی دزیكردن كه‌ خۆیان به‌ ئاسایش ناساندبوو سزادران

‌سزادراوەکان

وێستگه‌ نیوز ـ

ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ستگیركردنی باندێكی شه‌ش كه‌سی راگه‌یاند، كه‌ هه‌ستابوون به‌ دزیكردن له‌ ماڵان و به‌ ناوی ئاسایشه‌وه‌ ئه‌وكاره‌یان كردبوو و ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه‌یان سزای 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیاندا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، تیایدا هاتووه‌: پاش ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا توانرا لە لایەن هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە باندێكی دزیكردن و هەڵكوتانە سەر ماڵان دەستگیر بكەن كە پێكهاتبوون لە شه‌ش تاوانبار كە بە ناوی ئاسایشەوە هەڵیان كوتابووە سەر ماڵی هاوڵاتییەك لە گوندی (وەلی ئاغا) ی ناحیەی قۆرەتوو و بڕێكی زۆر ئاڵتون و پارە و مۆبایل و ناسنامەی ئەندامانی خێزانەكەیان بردبوو.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان راشیگەیاند: پاش رووبەڕووكردنەوەی تاوانباران بە داگا و دوای چەندین دانیشتنی دادگا و دانپێدانانی تاوانباران بە تاوانەكەیاندا سەرەنجام لەلایەن دادگای تاوانەكانی كەركوك/ گەرمیان بە 15 ساڵ زیندانی سزا دران.



PM:04:15:25/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 2052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو