كه‌سێك به تۆمه‌تی دزیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كرا
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی به تۆمه‌تی دزی و كێشان و بازرگانی كردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرد و له‌ناو ماڵه‌كه‌شیدا ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ند ئامێرێكی كێشانی ماده‌كه‌دا گرت.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: شه‌وی رابردوو لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتنی رانیه كه‌سێك به ناوی (د. و) ته‌مه‌ن 32 ساڵ به تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیر كرا و پاش هه‌واڵه‌كردنی بۆ به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی راپەڕین لە رانیه و دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا و دانی ناوه به‌وه‌ی كه مادده‌ی (هۆشبه‌ر)ی به‌كارهێناوه.
پۆلیسی راپه‌ڕین ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، دواتر و به بڕیاری دادوه‌ر له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رێكخرا.
ده‌شڵێت: له ئێستادا به مادده‌ی 446 له یاسایی سزادانی عیراقی راگیراوە و دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوەی بەپێی مادەی 14 له یاسایی سزادانی مادده هۆشبه‌ره‌كان بۆ کراوەتەوە و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
هــ. ر
PM:03:41:09/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت