له حاجیاوا دوو کەس بە تۆمەتی دزی کردن دەستگیرکران
دوو تۆمەتبارەکە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپهڕین ئاشكرایكرد له ناحیهی حاجیاوا دوو كهسیان به تۆمهتی دزیكردن دهستگیركردووه و دانیان ناوه به دزینی چهند كهلوپهلێك له مزگهوتێك.
پۆلیسی راپهڕین له راگهیهندراوێكدا دهڵێت: "دوای ئەوەی هەواڵدەرێک سەردانی بنکەی پۆلیسی ماکۆکی کرد لە ناحیەی حاجیاوا و رایگەیاند کە دزی لە مزگەوتی گۆرستانی گشتی حاجیاوا کراوە دەرگاکانی مزگەوتەکە و هەندێک کەلو پەلی ئاسنی مزگەوتەکە لێکراوەتەوە، دەست بەجێ رێکاری یاسایی گیرایە بەر و مەلەفی لێکۆڵنەوە کرایەوە و بڕیاری دادوەر بەدەستهات بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران".
ئهوهشی وتووه: دوای هەوڵدان و بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی ماکۆک دوو کەس دەست گیرکران کە هەردوکیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵە و لە رەگەزی نێرن و دانیشتوی ناحیەی حاجیاوان، لە بەردەمی پۆلیس و دادگاش دانیان ناوە بە تاوانەکەیان کە هەستاون بە لێکردنەوەی دەرگاکانی مزگەوتی گشتی گۆڕستانی حاجیاوا هەندێک کەلوپەلی ئاسنیان بردووە و دواتر بە ئاسنەواڵە فرۆشتویانە.
ئاماژهی بهوهشداوه: هەردوو تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
هــ. ر
PM:10:03:21/05/2019
ئهم بابهته 2956
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت