به‌وێنە و ڤیدیۆ... یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر دوای له‌سه‌ركارلابردنی
وێستگه نیوز –
له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیدا دوای له‌سه‌ركارلادانی، عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌رۆكی پێشووی سودان برایه‌به‌رده‌م داواكاری گشتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری شایه‌تحاڵێكه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی حوزه‌یرانی 2019، عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی سودان برایه‌به‌رده‌م داوكاری گشتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
شایه‌تحاڵه‌كه رایگه‌یاند كه عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر جلوبه‌رگی كلتووری سودانی (جزداشه‌ی سپی و مێزه‌ر)ی له‌به‌ردابووه و به‌ئۆتۆمبێلێك برایه نووسینگه‌ی داواكاری گشتی له خه‌رتومی پایته‌خت.
رۆژی شه‌ممه ئه‌لوه‌لید سه‌ید ئه‌حمه‌د داواكاری گشتی سودان رایگه‌یاند كه به‌شیر به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و بوونی دراوی بیانی له ماڵه‌كه‌ی، رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.
داواكاری گشتی سودان ئاشكراشیكرد كه 41 سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رانی رژێمی پێشووی ئه‌و وڵاته تۆماركراوه و دۆسیه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو داواكاری گشتی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و بوونی دراوی بیانی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ئاراسته‌ی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر كرد.
له ئایاری رابردوودا تۆمه‌تی هاندان و به‌شداریكردن له كوشتنی خۆپیشانده‌ران ئاراسته‌ی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر كرا و داواكاری گشتی بڕیاری دا له‌سه‌ر سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پشتیوانیكردنی تیرۆر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
به‌هۆی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان و قه‌یرانی ئابورییه‌وه، له كانوونی یه‌كه‌می 2018 دا خۆپیشاندان له سودان سه‌ریهه‌ڵدا و هاوڵاتیان دروشمی له‌سه‌ركالابردنی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه و خۆپیشاندانه‌كان به‌رامبه‌ر به زیادكردنی باج له‌سه‌ر خۆراك و سوته‌مه‌نی له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سودانه‌وه ده‌ستیان پێكرد.
رۆژی پێنجشه‌ممه 11ی نیسانی 2019، عه‌وه‌ز بن عه‌وف جێگری سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری به‌رگریی سودان كوده‌تای به‌سه‌ر عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیردا كرد و كۆتایی به حوكمی 30 ساڵه‌ی به‌شیر هێنا و و خۆی كرده سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی و چه‌ند بڕیارێكیشی ده‌كرد له‌وانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستور و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند و ویلایه‌ته‌كان.
به لابردنی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵكی سودان هێور نه‌بووه‌وه، ئه‌وه‌بوو شه‌وی هه‌ینی 12ی نیسانی 2019، عه‌وه‌ز بن عه‌وف، له‌ژێر فشاری شه‌قامدا ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری سوودان و له‌جێگه‌ی ئه‌ویش عه‌بدولفه‌تاح بورهان پشكنه‌ری گشتی له سوپای سودان ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و، به‌ڵێنیدا به‌منزیكانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ قه‌واره سیاسییه‌كان و فیدراسیۆنی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ستپێبكات.
دواتر و له یه‌كشه‌ممه 14ی نیسانی 2019 ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری سودان بڕیاری دا هه‌ریه‌ك له عه‌وه‌ز بن عه‌وف، وه‌زیری به‌رگری و سه‌ڵاح قوش، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ده‌زگای ئاسایش خانه‌نشین بكرێن.
عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د به‌شیر، سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی سودان له ساڵی 1944 له‌دایك بووه و ساڵی 1989 به پشتیوانی ئیسلامییه‌كان كوده‌تای به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی وڵاته‌كه‌یدا كرد و خۆی وه‌ك سه‌رۆكی سودان ناساند و تا له‌سه‌ركارلابردنی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته مایه‌وه.
PM:07:16:16/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت