حكومه‌تی عیراق بڕیارێكی بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌ركرد
وێستگه نیوز ـ
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا ئەو فەرمانبەرانەی کە دوای دامەزراندن بڕوانامەیەک بەدەست دەهێنن بۆیان هەژماردەکرێت.
به‌پێی نووسراوێكی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، كه ژماره (ق/ 5/ 18926)ی به‌رواری (3-6-2019)ی له‌سه‌ره، ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ كراوه و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه بڕوانامه‌یه‌ك دوای دامه‌زراندینان به‌ده‌ست ده‌هێنن، بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت و پێشتریش له زۆرێك له نووسراوه‌كانیاندا روونیانكردوه‌ته‌وه، هیچ رێگرییه‌ك نییه له هه‌ژماركردنی بڕوانامه‌ی خوێندنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه به‌بێ وه‌رگرتنی موڵه‌تی خوێندن به‌ده‌ستیانهێناوه، به پێویستیشی نازانن له‌م ئه‌میندارێتییه‌وه گشتاندنی بۆ بكرێت.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه: "ئه‌و كاره په‌یوه‌سته به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی كارگێڕییه‌وه، پێشتریش به نووسراوه‌كانمان به ژماره (ق/ 30491) له به‌رواری (2-9-2018) و هه‌روه‌ها (ق/ 5/ 31952) له به‌رواری (13-9-2018) هاتووه".
هــ. ر
AM:09:10:15/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 24132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت