نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌مریكا هۆشداری له چونه ناو مۆڵێكی به‌غدا ده‌دات
تەلاری باڵێوزخانەی ئەمریکا لە عیراق
وێستگه نیوزـ
نوێنه‌رانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق، هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئاگادار ده‌كاته‌وه و داوایان لێده‌كات، له چه‌ند شوێنێكی به‌غدای پایته‌خت خۆیان به‌دوربگرن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له عیراق، ئامۆژگاریی هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كردووه نه‌چنه "به‌غداد مۆڵ" له پایته‌ختی عیراق.
نوێنه‌رانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق ئاشکراشیکردووە کە "زانیاریی باوه‌ڕپێكراویان پێگه‌یشتووه، كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه مۆڵەکە ده‌كرێته ئامانج."
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش به‌بیر هاووڵاتییه ئه‌مریكییه‌كانیش هێنراوه‌ته‌وه كه پێویسته له‌كاتی مانه‌وه‌یان له عیراق له‌وپه‌ڕی هۆشیاریی ئه‌منیدا بن و ته‌واوی رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له مه‌ترسیی تیرۆر بپارێزن.
ر.ع
بەغداد مۆڵ
PM:10:57:02/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 8032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت