بەغدا چەند بڕیارێکی نوێی دژی هەرێمی کوردستان دەرکرد

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
حكومه‌تی عیراق بڕیاریدا كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن بخرێنه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی و بگوازرێنه‌وه‌ بۆ به‌غدا.

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عیراقدا کە بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی ئەنجامدرا، بڕیادراوە تۆڕی پەیوەندییەکانی مۆبایل بخرێنەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی و بگوازرێنەوە بۆ بەغدا.

لە راگەیەندراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عیراقدا هاتووە: "دەبێت تۆڕەکانی مۆبایل بخرێنە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی و بگوازرێنەوە بۆ بەغدا".

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عیراق دەڵێت "دەبێت هەنگاوێ نوێی بنرێت بۆ گەڕانەوەی دەسەڵاتی حکومەتی عیراق بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "رێکاری یاسایی لەبەرامبەر ئەو فەرمانبەرانە دەگیرێتەبەر کە لە ریفراندۆمەکە دەنگیان داوە".

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عیراق بڕیاریداوە "بەدواداچوون دەکرێت بۆ داخستنی سنوورەکان و دەبێ هەموو جۆرە مامەڵەیەکی بازرگانی و داهاتەکان بگەڕێتەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عیراق".

هــ. ر


AM:11:35:09/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 10620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو