هه‌رێم و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆ له‌سه‌ر راده‌ستكردنه‌وه‌ی گیراوه‌كانی شه‌ڕی داعش به به‌غدا ده‌كه‌ن
بەشێک لە کۆبونەوەکە
وێستگه نیوز-
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تاوتوێی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانی شه‌ڕی داعشیان به حكومه‌تی عیراق كردوه و بڕیار دراوه وه‌فده‌كه سه‌ردانی حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
د.محه‌مه‌د هاودیانی، وه‌زیرانی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌مڕۆ له‌دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاكسازییه‌كانی هه‌رێم پێشوازی كردووه له د.دیندار زێباری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و روه‌یدا ئه‌لحاج، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری له عیراق و وه‌فدی یاوه‌ری.
وه‌ك له لاپه‌ڕه‌كه‌دا هاتووه، له‌دانیشتنه‌كه‌دا تاوتوێی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوانی شه‌ڕی داعش كراوه به‌حكومه‌تی به‌غدا به‌پێی یاسا‌و رێنماییه‌كان و شێوازی گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری كار جه‌ختیكردۆته‌وه كه پێویسته نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده بێت و به‌شێوازی گره‌نتی و به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كان له‌چوارچێوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بكرێت و دواتر رێكاره یاسابیه‌كان بگیرێته به‌ر.
له‌كۆتایی کۆبونەوەکەشدا بڕیار دراوه وه‌فده‌كه سه‌ردانی حكومه‌تی ناوه‌ندیی عیراق بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
به‌هۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمەکەی 25ی ئەیلولی 2017ی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی عیراق ژماره‌یه‌ك سزای به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پاند، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانیشی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كوردستان راده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانی شه‌ڕی داعشه.
PM:04:26:30/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 3636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت