سعودیه‌: پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان دەکەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا


وێستگه‌ نیوزـ

عه‌ره‌بستانی سعودی پێشوازیی له‌ بڕیاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ په‌سه‌ندكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور.

وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانی سعودی رایگەیاند، وڵاتەکەی پێشوازی لە بڕیاری حکومەتی کوردستانی عێیراق دەکات بۆ رازیبوون بە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی به‌غدا لەسەر بنەمای دەستور و جەختیکردووەتەوە لەسەر پشتیوانی ریاز "بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستور".

رۆژی سێشەممە 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیه‌ێندراوێکی سێ خاڵیی بڵاوکردەوە و پێشنیازی بۆ بەغدا کرد کە "ده‌ستبه‌جێی ته‌قه‌كردن و هه‌موو جۆره‌ كردارێكی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رابگیرێ" و پێشنیازی سڕكردنی‌ ئاكامی‌ ریفراندۆم و ده‌ستپێكردنی‌ دیالۆگی‌ كراوه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێمی کوردستان و حكومه‌تی‌ فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ده‌ستوری‌ عیراق کرد و واده‌یه‌ك بۆ گفتوگۆ دیاری بكه‌ن.

دواتر هەریەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی  نێوده‌وڵه‌تی و ئەمریکا و وڵاتانی دیکە پێشوازییان لە پێشنیازەکانی کوردستان کرد و داوایانکرد گفتوگۆی نێوان کوردستان و حکومەتی عیراق دەستپێبکات.
 
له‌به‌رامبه‌ریشدا حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عراق رایگەیاند، بەغدا تەنیه بە سڕکردنی ئەنجامی ریفراندۆم رازی نابێت، بەڵکو پێویستە ئەنجامی گشتپرسییەکە هەڵبوەشێندرێتەوە.

رۆژی دووشەممەی رابردووش رێکس تیلەرسن سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ عەبادی کۆبووەوە، دواتریش پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود بارزانیئەنجامدا و وەک خۆی ئاشكرایكرد كه‌ "پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیان دورودرێژ بووە".


PM:07:03:27/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 4544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو