کۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2018 ی نەوتی هەرێمی بڵاوکردەوە

‌لۆگۆی کۆمپانیای دیلۆیت

وێستگه‌ نیوز ـ
کۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2018ی نەوتی هەرێمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەرێم لەو ماوەیەدا زیاتر لە دوو ملیار و125 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە.


کۆمپانیای دیلۆیت لە راپۆرتێکدا داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێم و بڕەکەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، هەرێمی کوردستان لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2018 دا زیاتر لە دوو ملیار و 125 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە.

باسی لەوەشکردووە، تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی هەرێم بە زیاتر لە 54 دۆلار فرۆشراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە داهاتی نەوتی فرۆشراوی سێ مانگی کۆتای 2018 دا زیاتر لە 75 ملیۆن دۆلار دراوە بە قەزری کۆمپانیاکان.

کۆمپانیای دیلۆیت دەشڵێت، لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2018 دا لە هەرێم نزیکەی 41 ملیۆن بەرمیل نەوت دەرهێندراوە، لەو رێژەیەش 39 ملیۆن بەرمیلی هەناردەی دەرەوە کراوە.

مانگی شوباتیش کۆمپانیاکە راپۆرتی مانگەکانی تەموز و ئاب و ئەیلولی 2018 ی بڵاوکردبووەوە، بەگوێرەی راپۆرتەکە لەو سێ مانگەدا ھەرێم زیاتر لە دوو ملیار و 250 ملیۆن دۆلاری داھاتی نەوتی فرۆشراوی ھەبووە و کە تێکڕای نرخی فرۆشراوی ھەر بەرمیلێک بە زیاتر لە 63 دۆلاربووە.

کۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی و راوێژکاری لە ساڵی 1845 بۆ کاری وردبینی لە لەندەن دامەزراوە و خزمەتگوزارییەکانی لەبواری  وردبینی و راوێژکاری دارایی و کارگێڕیدایە، ساڵی 2016 لەلایەن ئەنجومەنی ھەرێمی نەوت و گازەوە کاری وردبینی پرۆسەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی پێسپێرراوە.

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی راپۆرتەکە

هــ. ر


AM:11:09:30/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 2576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت