شێۆكۆ جه‌وده‌ت: راپۆرته‌كه‌ی دیلۆیت خزمه‌ت به شه‌فافیه‌تی نه‌وت و غاز ناكات
د. شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، راپۆرته‌كانی كۆمپانیای دیلۆیت خزمه‌ت به شه‌فافیه‌تی نه‌وت و غاز ناكه‌ن، چونكه ئه‌و كۆمپانیایه ته‌نیا داتاكانی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
د. شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان به‌كوردیوی راگه‌یاند: چه‌ندین جار بۆ پرسی شه‌فافیه‌تی نه‌وت وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان بانگێشتی په‌رله‌مان كراوه، به‌ڵام تا ئێستا ئاماده نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به‌راپۆرته‌كه‌ی كۆمپانیایی دیلۆیت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سامانه سروشتیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد، "ئێمه دوو تێبینی گرنگمان له‌سه‌ر راپۆرتی ئه‌م كۆمپانیایه هه‌یه، یه‌كه‌میان: ئه‌وه‌یه كۆمپانیاكه كه‌مووكوڕی و كێشه‌كانی نه‌وت و شه‌فافیه‌تی نه‌وت بخاته‌ڕوو، كه كێشه‌كان چین و چۆن چاره‌سه‌ر كراون، ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه كردویه‌تی ته‌نیا داتاكانی بڵاوكردوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به شه‌فافیه‌تی نه‌وت ناكات".
راشیگه‌یاند: "دووه‌میان، ئه‌و داتایانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه كۆنن و ناتوانرێت بڕی داهات و فرۆشتنی نه‌وت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا به‌راورد بكرێت، چونكه ئه‌و كات نرخێك بوون و ئێستا نرخێكی تره، له‌به‌ر ئه‌وه پێویست بوو له كاتی خۆیدا له‌كۆتایی شه‌ش مانگدا ئه‌م داتایانه بڵاوبكرابوایه‌وه نه‌ك له دوای ساڵێك ئینجا داتا و زانیاریه‌كان ئاشكرا بكرێت".
مانگی ته‌مموزی رابردوو كۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی دووەمی بۆ ووردبینی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بۆ شەش مانگی دووەمی ساڵی 2017 بڵاوكردەوەو رایگەیاند، نرخی یەك بەرمیل نەوت لەوساڵەدا لە نێوان 37 دۆلار بۆ 52 دۆلار فرۆشراوە.
كۆمپانیای دیلۆیت راشیگەیاندبوو، "ئێمە لەلایەن ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گازی هەرێمی كوردستانەوە دەستنیشانكراوین بۆ ئەنجامدانی وردبینی لە خشتەی بەرهەمهێنان، هەناردەكردن، بەكاربردن و داهاتی نەوت بۆ ساڵی 2017 و هەروەها بۆ ساڵەكانی پێشووتری 2014، 2015، 2016".
هەروەها ئه‌وه‌شی وتبوو، رێكارەكانی ئەوان بۆ ئەو راپۆرتە پێكهاتبوون لە وردبینیكردنی هەناردەكردن و تۆماری فرۆشتنەكان، ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی پێویست، داواكردنی زانیاری لە كۆمپانیاكانی نەوت، هەروەها گرتنەبەری رێكاری دیكەی
پێویست.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە شەش مانگی كۆتایی ساڵی 2017 دا 90 ملیۆن و 997 ملیۆن و 914 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە هەورەها لە ناوخۆدا بەکاربراوە.
كۆمپانیای دیلیۆت دەڵێت، "نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە نێوان 37 دۆلار بۆ 52 دۆلار فرۆشراوە".
رونیشیكردووەتەوە، كۆی داهاتی هەناردەکراو و بەکاربردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە شەش مانگی دووەمی ساڵی 2017 دا بە بەهای 3 ملیار و 648 ملیۆن و 592 هەزار و 406 دۆلار نەوت فرۆشراوە.
كۆمپانیای دیلۆیت دەشڵێت، "بۆ هەناردەكردن و بەكاربردنی نەوت هیچ بەیانێكی نادروستمان بەدینەكرد لە زانیارییەكانی هەناردەكردن و بەكاربردنی نەوت لە ماوەی نێوان 1ی تەمموزی 2017 تا 31ی كانونی یەكەمی 2017".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بۆ فرۆشتنی نەوت هیچ بەیانێكی نادروستمان بەدینەكرد لە زانیارییەكانی فرۆشتنی نەوت و كۆی بڕی پارەی وەرگیراوی مانگانە لە ماوەی نێوان 1ی تەمموزی 2017 تا 31ی كانونی یەكەمی 2017".
AM:10:49:09/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 3188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت