کچێکی خەڵکی پیرانشار لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە خۆی خنکاند
وێستگه نیوز ـ
به پێی راپۆرتی رێكخراوێكی مافی مرۆڤ، کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی پیرانشار بە هۆی دژایەتی خانهوادهكهی بۆ زەماوەندكردن لەگەڵ کوڕێک کە خۆیشی ویستووە، دوای خۆکوشتنی کوڕەکە، ئەویش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ، رۆژی هەینی 24ی ئایاری 2019، کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی گوندی شیناواێی پیرانشار بە ناوی فایزە حەمزەپوور، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە رایگهیاندووه: فایزە تەمەنی 14 ساڵ بووە و بە هۆی دژایەتی بنەماڵەکەی لەگەڵ زەماوەندی ناوبراو لەگەڵ ئەو کوڕەی کە خۆشی ویستووە، خۆی هەڵواسیوە.
ئەو کوڕەش بە ناوی س.ع کە فایزە خۆشی ویستبوو، سێ مانگ پێش هەر بەو هۆیەوە خۆی هەڵواسیبوو.
هــ. ر
AM:08:45:25/05/2019
ئهم بابهته 5892
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت