كچێك پێش ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی خۆی كوشت
وێستگه نیوز ـ
کچێکی لاو خەڵکی ئاواییەکی سەربە شاری کامیاران، هه‌فته‌یه‌ك پێش زەماوەندەکەی، بە هۆی لێدانی لەلایەن باوک و براکەیەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بڵاویكرده‌وه: رۆژی شەممە 15ی حوزه‌یرانی 2019، کچێکی لاوی خەڵکی ئاوایی چیابراڵەی سەربە شاری کامیاران بە ناوی رووپاک حەیدەری، لەرێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، رووپاک دەزگیراندار بوە بڕیار بووە هەینی داهاتوو ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری بکات، بەڵام بە هۆی لێدانی لەلایەن باوک و براکەی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی هەنگاو، لە سەرەتای وەرزی بەهارەوە، پێنج ژن و کچێک لە شاری کامیاران کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
هــ. ر
PM:12:22:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 11792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت